AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٥ ١٩:٥٣

شەمخانی:

هاوکاریی و یەکگرتوویی دەبێ جێگای قین و پەرتەوازەیی لە ناوچەکە بگرێتەوە

هاوکاریی و یەکگرتوویی دەبێ جێگای قین و پەرتەوازەیی لە ناوچەکە بگرێتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: دەبێ هاوکاریی و یەکگرتوویی دەبێ جێگای قین و پەرتەوازەیی بگرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە‌گەڵ بێن زاید ئالی نیهان، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیمارات وتی: بۆ چوونە دەرەوە لە تەنگژە کانی ئێستای ناوچەکە کە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە دەبێ هاوکاری جێگای دەست لە یەک بەردان و رق و قین بگرێتەوە.

وتیشی: بوونی ناکۆکی و بێ متمانەیی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ستراتێژیکی کەنداوی فارس رێگرێکی جیدیە بۆ گەشەی ئابووری ناوچەکە و خواستی دوژمنانی درەوەی ناوچەکەیە.

وتیشی: ماوەی یەکساڵە بوار خۆش کراوە بۆ پەیوەندی ئێران و ئیمارات و ئەم سەفەرە دەستپێکی مانادارە بۆ ئەوەی دوو و ات قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەستپێبکەن.

شەمخانی رایگەیاند: هەموو وڵاتانی ناوچەکە یەک‌چارەنووسیان هەیە و ئەندامانی بنەماڵەیەکی گەورەن و ناکۆکی بنەماڵە دەبێ بە گفتوگۆ و نیازپاکی و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت بەڵکوو بەرەو پێکهێنانی ناوچەیەکی بەهێز و گەشە کردوو هەنگاو هەڵگرین.

News ID 45403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha